Accessibility links

کۆریای باشوور نوێنەرانی خۆی دەنێرێت بۆ پێنج وڵاتی گەورە


کۆریای باشوور ڕایگەیاند نوێنەری تایبەت دەنێرێت بۆ هەر یەک لە وڵاتانی ئەمەریکا و چین و ژاپۆن و ڕوسیا و ئەڵمانیا بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان پتەوتر بکەن ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕەوشی نیمچە دوورگەکەی کۆریا خراپتر دەبێت دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا کۆریای باکوور تاقیکردنەوەیەکی تری موشەکەی ئەنجامدا.

کۆشکی سەرۆکایەتی " کۆشکی شین" وتی نوێنەرەکان چاویان بە کاربەدەستە باڵاکان دەکەوێت بۆ ڕوونکردنەوەی سیاسەتە نوێیەکانی کۆریای باشوور و گۆڕینەوەی ڕاکان سەبارەت بە چۆنێتی باشترکردنی پەیوەندییەکانیان.

کۆریای باکوور ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند بە سەرکەوتووی تاقیکردنەوەیەکی موشەکییان ئەنجامداوە کە لەمدواییانەدا پەرەی پێدراوە و مەوداکەی لە ناوەندەوەیە بۆ دوور و ڕۆژی یەکشەممە لەژێر سەرپەرشتی سەرۆک کیم جۆنگ ئوندا تاقیکراوەتەوە.

لەنێو نوێنەرەکانی کۆریای باشووردا باڵیۆزی پێشووی کۆریای باشوور لە وڵاتە یەکگرتووەکان هۆنگ سیوک هیون و بەڕێوبەری پێشووی ڕۆژنامەی گۆنجانگ ئیلبو و لیژنەی جی تی بی سی تەلەفیزیۆنی. و هەروەها کۆشکی شین وتی هۆنگ گەشت دەکات بۆ ئەمەریکا.

هەروەها سەرۆکی پێشوو لی های چان بەرەو چین بەڕێدەکەوێت کە ئەوەش ڕۆڵێکە پێشتر بەناوی سەرۆکی پێشوو مو هیونەوە ئەنجامیداوە.

هەروەها جێگری پێشووی سەرۆکی پەرلەمان و یاسادانەری باڵای حیزبی دیموکرات مون هی سانج دەچێت بۆ ژاپۆن و هەروەها سەرۆکی شارەوانی ئینتشون و پەرلەمانتاری حیزبی دیموکرات سونج یونڤ جیل دەچن بۆ ڕوسیا. هەروەها تشو یون جی کە یەکێکە لە ڕاوێژکارە نوێیەکانی سەرۆکی تازە مون جی دەچێت بۆ ئەڵمانیا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG