دەزگای هەواڵی یۆنهابی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەدا پۆلیس سەرۆکی شارەوانی سیئۆلی پایتەختی وڵاتەکە پارک ون سونی بە مردوویی دۆزیوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کچەکەی ڕایگەیاند باوکی دیارنەماوە و پۆلیسی شارەکە بەدوایدا دەگەڕان.
دەزگای هەواڵی یۆنهاب ئەوەشی خستەڕوو پۆلیس لە باکووری سیئۆل لاشەکەیان دۆزیوەتەوە. هەروەها کچەکەی بە پۆلیسی وتووە باوکی دیارنەماوە.
پارک یەکێک بوو لە دیارترین سیاسەتمەدارەکانی وڵاتەکە و ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.
پارک لە ساڵی 2011 ەوە سەرۆکی شارەوانی سیئۆلی پایتەختە و پێشبینی ئەوەش کراوە ببێتە کاندیدی لیبڕاڵییەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2022 دا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز