Accessibility links

کۆریای باشوور یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


کۆریای باشوور یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و 22 کەسی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمەش ژمارەی توشبووان گەیشتە 104 حاڵەت.

ناوەندەکانی تەندروستی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان لە کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەدا لێکۆڵینەوە دەکەن لەسەر ئەوەی بزانن هۆکاری گیان لەدەستدانەکان بە دیاریکراوی چین.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی شارەوانی شاری دایگۆی کۆریای باشوور داوای لە هاوڵاتیانی شارەکە کرد کە ژمارەیان 2.5 ملیۆن کەسە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کەسێکی توشبوو بە ڤایرۆسەکە چۆتە ناو کڵێسایەکەوە و دواتر سەردانی نەخۆشخانەی کردووە پێش ئەوەی بزانێت کە توشبووە بە ڤایرۆسەکە. زۆربەی حاڵەتە نوێیەکان لەو شارەدابوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز، ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG