Accessibility links

پەرلەمانی کۆریای باشوور قەدەغەکردنی فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگ پەسەند دەکات


ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کۆریای باشوور پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە تێیدا فرۆشتن و خواردنی گۆشتی سەگ قەدەغە دەکات.

یاساکە بە کۆی دەنگ لە پەرلەماندا پەسەند کرا.

هەر کەسێک قەدەغەکردنەکە پێشێل بکات، کە لە ساڵی 2027 ەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕووبەڕووی سزای سێ ساڵ زیندانیکردن یاخود غەرامەیەک بە بڕی 22,000 دۆلار دەبێتەوە.

پەسەندکردنی یاساکە ئەنجامی هەوڵی دەیان ساڵەی چالاکەوانانی مافەکانی ئاژەڵە بۆ کۆتایی هێنان بە خواردنی گۆشتی سەگ کە چەندین سەدەیە دەخورێت. پشتگیریکردن لە قەدەغەکردنەکە لە نێوان سیاسییەکانی بیرە جیاوازەکاندا زیادیکرد، بە سەرۆکی کۆریای باشوور یوون سوک یۆل و خێزانەکەشییەوە، خانمی یەکەم کیم کیۆن هیی، هەردووکییان سەگییان خۆش دەوێت و چەندین سەگ و پشیلەیان هەیە.

بەڵام پەسەندکردنەکە لەلایەن فرۆشیارانی گۆشتی سەگەوە دژایەتیکرا. وەزارەتی کشتوکاڵی کۆریای باشوور دەڵێت زیاتر لە 1,100 کێڵگەی سەگ لە وڵاتەکەدا هەن و گۆشتی نزیکەی 1,600 چێشتخانە دابین دەکەن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG