دوێنێ له زۆر شوێندا ده‌نگ و باسی گوایه هێرش کردنه سه‌ر بارگاکانی کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام به‌پێی به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه مه‌به‌ست ئه‌وان نه‌بوونه به‌ڵکۆ کرداره‌که له بناغه‌دا ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی ناوچه‌که‌دا بووه. وه هه‌ر له پێناوی دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ڕووداوانه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له ڕۆشنبیران، ڕۆژنامه نووسان و چالاکانه‌وه کامپه‌ێنێک ساز دراوه بۆ تاوانبارکردنی ئه‌و کرداره. سۆران پاڵانی وه‌کو یه‌کێک له ئه‌ندامانی کامپه‌ینه‌که ده‌ڵێت ئه‌و جۆره کرداره نه‌بوایه ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵه وه یاخود هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌کی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوایه چونکه له کۆتاییدا رژیمی ئێران و دوژمنانی کورد قازانجی لێ ده‌که‌ن، هه‌ر وه‌کو دوێنی بینیمان سایته‌کانی کۆماری ئیسلامی به هه‌مو شێوه‌یه‌ک بڵاویان کرده‌وه و ئه‌مه‌یان قوزته‌وه که خه‌ڵکی زرگوێز داوای ده‌رکردنی هێزێکی تیروریستی له خاکی کوردستان ده‌که‌ن وه یاخود ماڵ و موڵکیان به زۆر داگیر کردوون، خه‌ڵکی کوردستانی عیراق نابێ گیروده‌ی پلانه‌کانی ڕژیمی ئێران بن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:08 خوله‌که.