Accessibility links

هەواڵگری ئەمەریکا پشتڕاستی دەکاتەوە هێرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر دامەزراوەی سۆلەر ویندز، پێدەچێت ڕووسەکان بووبن


نووسین: جێف سێڵدن

کاربەدەستانی هەواڵگری ئەمەریکا، ئەوانەی لێکۆڵینەوە دەکەن لەو هێرشە ئەلکترۆنیە گەورانەی مانگی ڕابردوو ئاشکرابوون کراونەتە سەر هەزاران کۆمپانیا و دەیان ئاژانسی حکومەتی ئەمەریکا، ئاگاهی دەدەن لەوەی ئەو هێرشانە بەشێکن لە هەڵمەتێکی هەواڵگری بەردەوام کە پێدەچێت لەلایەن ڕوووسیاوە ئەنجام بدرێت.

دەرئەنجامە گشتییەکان ئەوەی ڕۆژی سێشەممەی رابردوو هاوبەشی پێکرا لە نێوان بیرۆی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و ئاژانسی ئاسایشی سایبەری و ژێرخانی ئابووری و ئۆفیسی بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی و هەروەها ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ، یەکەم بەیاننامەی فەرمی کاربەدەستانی ئەمەریکاییە و ئاماژەکانی پێشووی کاربەدەستانی باڵا و یاسادانەرانی ئەمەریکایی پشتڕاست دەکەن کە گوتبوویان بەڵگەکان زۆر بە ڕوونی پەنجەی تۆمەتیان بۆ مۆسکۆ درێژکردبوو.

هەموو پەنجەکانی تۆمەتبارکردن روو لە ڕووسیا دەکەن کە ئەوە ئەنجامدەری دژوارترین ئەو هێرشە ئەلکترۆنیە بووە کە هەتا ئێستا کرابێتە سەر ئاژانسەکانی حکومەتی ئەمەریکا.

بە گوێرەی بەیاننامەکەی ئاژانسەکانی هەواڵگری و ئاسایشی ئەمەریکا دەڵێن ئەم کارە ئاماژە بەوە دەدات کە ئەنجامدەری بواری هەڕەشەی بەردەوامی پێشکەوتوو پێدەچێت لە بنەڕەتدا ڕووسیا بێت بۆ زۆرێک یان هەموو هێرشە ئەلکترۆنیەکانی ئەم داوییە ی زانرا و تۆڕەکانی حکومەتی و ناحکومەتی ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە.

لە بەیانامەکەشدا هاتووە لەم کاتەدا، ئێمە بڕوامان وایە کە ئەم هێرشە ئەلکترۆنیەی ئەنجامدرا و درێژەشی دەبێت ، هەوڵێکی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریـیە و ئێمە هەموو هەنگاوە پـێویستەکان دەنێین بۆ تێگەیشتن لە تەواوی پانتایی ئەم هەڵمەتە و بە گوێری پێویست کاردانەوەمان لە بارەیەوە دەبێت.

هەڕەشەی مەترسیدار

بەڵگەی دزەکردنە نێو سیستمی کۆمپـیوتەری کۆمپانیای سۆلەر ویندز ، کە کۆمپانیایەکی بەڕێوەبردنی سۆفت وێری بنکە لە تەکساسە، یەکەم جار لە سەرەتای مانگی دوازدەی ساڵی 2020دا دەرکەوت، کاتێک دامەزراوەی بەشی تایبەتی ئاسایشی سایبەری بە ناوی " فایەرئای" رایگەیاند کە دزە کرابووە نێو سیستمەکانی و زانیاری گرنگ دزرابوون.

لە ڕۆژانی دواتر ، بە دوای ڕێگەی هاککردنەکە کەوتن و دەرکەوت لە ڕێی دامەزراوەی سۆلەر ویندز بووە. لێکۆڵەرەوەکان هۆشیاریان دا زانیاری نزیکەی 18 هەزار کەس دزراون لە ئاژانسەکانی حکومەت و کۆمپانیا ئەمەریکایـیەکان لە سەرانسەری جیهان.

لە کۆتایـیەکانی مانگی رابردوو کۆمپانیای زەبەلاحی سۆفت‌وێری مایکرۆسۆفت گوتی؛ هێرشبەرانی ئەلکترۆنی تەنانەت توانیان دزەکردنەکە بەکاربهێنن بۆ رادەستگەیشتنیان بە هەندێک لە سەرچاوەی تۆکمە پارێزراوی کۆدەکان ، کە بریتیە لە پرۆگرامە گرنگە سەرەکییەکان بۆ وەگەڕخستنی پرۆگرامەکانی مایکرۆسۆفت و هەروەها سیستمەکانی کارپێکردن.

کاربەدستانی لە ئەمریکا پێشتر گوتبوویان هێرشە ئەلکترۆنییەکە وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و ئاسایشی نیشتمانی و وزە خەزینە و بازرگانی کردە ئامانج و هەروەها حکومەتی ویلایەتەکان و ناوچەکان.

لە بەیاننامەکەی رۆژی سێشەممەی رابردوودا ، بیرۆی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی و ئاژانسی ئاسایشی سیابەری و ئۆفیسی بەڕیوەبەری هەواڵگری نیشتمانی ئەمەریکا و هەروەها ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی گوتیان ئەمە هەڕەشەیەکی ترسانکە و پێویستی بە هەوڵی بەردەوام و خەمخۆری هەیە بۆ چاککردنی ، گوتیشیان سەرجەم ئاژانسەکانی ئاماژە پێکراو بەردەوام دەبن لە گرتنەبەری کاری پێویست بۆ لێکۆڵینەوە و چاککردن و هەروەها بەشداریپێکردنی زانیاریەکان لەگەڵ هاوبەشانمان وهەروەها لەگەڵ هاوڵاتیانی ئەمەریکایش.

کاردانەوەی سەرۆک ترەمپ

دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لەمەڕ هێرشە ئەلکترۆنییەکەی کرایە سەر دامەزراوەی سۆلەر ویندز، تا رادەیەکی زۆر بێدەنگی هەڵبژارد، مانگی رابردوو لە تویتێکیدا سەرۆک ترامپ گوتبووی؛ هەموو شتێک بە باشی لە ژێر کۆنترۆڵدایە ، هاوکات سەرۆک ترامپ وا دیارە ئۆباڵی هێرشە ئەلکترۆنییەکە لەسەر ڕووسیا لابدات و ترامپ گوتی هەرچی رووبدات دەست‌وبرد دەڵێن ڕووسیای لە پشتەوەیە و گوتیشی شیانی ئەوەش هەیە کە دەستی چینی لە پشتەوە بووبێت.

XS
SM
MD
LG