ڕژیمی ئێران به ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌وز ڕێگای نه‌داوه له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی ده‌ڕبڕینیان له هاوڵاتیانی میسری و تونسی. پرسیاره‌که ئه‌وه له‌به‌رچی ڕابه‌رانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پـێـیان نه‌کرا له ڕۆژی ساڵیادی دامه‌زراندنی جمهوری ئیسلامی‌دا به‌و کاره هه‌ستن.
سمایل شه‌ره‌فی نووسه‌ر و بڵاگه‌ر له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من پێم وایه خودی ئاغای موسه‌وی و که‌ڕوبی وه یان ئه‌و که‌سانه‌ی به گشتی له پشت ئه‌م دید و بۆچونه‌دان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که پێم وابێ پشتیوانی مه‌عنه‌وی له بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی میسر و تونس ده‌که‌ن وه باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، به‌ڵام زۆرتر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان به هه‌ڵ زانیون بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر ئه‌م ناوه‌دا بێن و داخوازیه‌کانی له ده‌رفه‌تێکدا فراوانترا بێنه گۆڕێ، به‌ڵام ئه‌وان ڕێگایان به‌و جۆره ده‌رخستن و ڕێپێوانه نه‌داوه وه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ده‌توانن له 22 به‌همه‌ن له شانی خه‌ڵکدا وه‌کو ئه‌وان ده‌ڵێن به‌شداری بکه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:32 خوله‌که.