Accessibility links

سلۆڤاکیا بە نیازە 30 ئوتۆمبێلی سەربازی بە ئۆکرانیا ببەخشێت


وەزیری بەرگری سلۆڤاکیا یارسۆلاڤ ناد
وەزیری بەرگری سلۆڤاکیا یارسۆلاڤ ناد

وەزیری بەرگری سلۆڤاکیا یارسۆلاڤ ناد دەڵێت سلۆڤاکیا 30 ئوتۆمبێلی سەربازی شەڕکەری جۆری بی ڤی پی – 1 ڕەوانەی ئۆکرانیا دەکات، لە کاتێکدا کە ئۆکرانیا 15 تانکی لیۆپاردیش لە ئەڵمانیاوە وەردەگرێت.

لە سەرەتادا ئەڵمانیا ڕازی نەدەبوو چەکی قورس بدات بە ئۆکرانیا تاوەکو بەرگری لە خۆی بکات دژی داگیرکارییەکەی ڕووسیا، بەڵام دواتر هەڵوێستی خۆی گۆڕی و تەنانەت هەندێک لە چەکە ئەڵمانییەکانیشی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.

ناد دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ سکرتێری وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بێنێدێکت زیمەردا لە براتیسلاڤای پایتەختی سلۆڤاکیا گوتی " من زۆر خۆشحاڵم بەوەی سلۆڤاکیا دەتوانێت 30 ئوتومبێلی بی ڤی پی – 1 ببەخشێت و 15 تانکی لیۆپاردی 2 – ئەی 4 ی لە ئەڵمانیاوە دەستبکەوێت."

ناد گوتی ڕێکەوتنەکە تەقەمەنی و پارچەی یەدەگ و مەشقی سەربازی ئاڵۆزیش لەخۆدەگرێت.

سلۆڤاکیا پێشتریش سیستمی موشەکی بەرگری ئاسمانی ئێس – 300 و کۆپتەری سەربازی جۆری ئێم ئای و هاویتزەر و موشەکی گرادی داوە بە ئۆکرانیا.

هەروەها ئاماژەشی بەوەداوە ڕەنگە فڕۆکەی جەنگی میگ – 31 ی سەردەمی سۆڤیەتیش بدات بە ئۆکرانیا، لە کاتێکدا کە پۆڵەندا و کۆماری چیک ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی ئەرکی ئێشکگری لە ئاسمانی سلۆڤاکیادا ئەنجام بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG