پۆلیسی ناوخۆی هەرێمی ئولیانۆڤسکی ڕووسیا دەڵێت بەهۆی پێکدادانی لۆرییەک و پاسێکی بچووکی وەستاوەوە لە هەرێمەکە لانیکەم 16 کەس گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی ئولیانۆڤسکی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا گوتی " بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شۆفێری لۆرییەکە لە کاتی خۆیدا هێواشی نەکردۆتەوە و خۆی کێشاوە بە پاسێکی بچووکی وەستاودا."
گوتیشی شەقامەکە کاری تێدا کراوە و پاسەکەش وەستاوە و چاوەڕێی کردووە تاوەکو ئوتومبێلەکان دەجوڵێن و ئەویش بڕوات. " پاسە بچووکەکە لەنێوان دوو لۆریدا گیر بووە."
دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی گوتی لیژنەی لێکۆڵەرەوانی ڕووسیا لێکۆڵینەوەیەکی تاوانی دەستپێکردووە.
تاس لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسەوە بڵاویکردەوە شۆفێری لۆرییەکە لەنێو ئەوانەدا بووە کە گیانی لەدەستداوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز