ڕۆژی چوارشه‌ممه بومه‌له‌ره‌زه‌یه‌کی به‌هێز ڕۆژئاوای چین‌ی هه‌ژاند و به هه‌زاران که‌س بوونه قوربانی. له سه‌ره‌تای ساڵی 2010 بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز به‌شێکی زۆری ووڵاتی هایتی وێران کرد و زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س بوونه قوربانی. هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ش بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز له چه‌ند به‌شێکی دیکه‌ی جیهاندا روویانداوه، وه‌ک چیلی، مه‌کسیک و ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا. ده‌زگای ئاماری جیۆلۆجی ئه‌مریکی راد‌ه‌گه‌یه‌نێت که توندی شه‌ش بومه‌له‌رزه‌ی چوار مانگی یه‌که‌می ساڵی 2010 له ئاستی ئاسایی به‌هێزتر بووه. له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ل هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، دکتۆر سیروان ئیسماعیل، مامۆستای به‌شی جیۆلۆجی کۆلیژی زانست له زانکۆی سه‌لاحه‌ددین ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کانی بومه‌له‌رزه و ئه‌گه‌ری زیادبوون و به‌هێزبوونیان ده‌دوێت. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.