Accessibility links

لە تەقەکردنێکدا لە بانکێکی کەنەدا 2 چەکدار کوژران 6 ئەفسەری پۆلیس برینداربوون


پۆلیس دەڵێت بەهۆی شەڕە تەقەیەکەوە لە بانکێکی کەنەدا پۆلیس دوو چەکداری کوشتووە و شەش ئەفسەری پۆلیسیش برینداربوون، هەروەها ماڵەکانی نزیک بانکەکەش چۆڵکراون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گومان دەکرێت ئامێرێکی تەقینەوە لە شوێنەکەدا هەبێت.

پۆلیس دەڵێت کاتژمێر 11 ی بەیانی بە کاتی وڵاتەکە ئەندامانی تیمی کاردانەوەی بەپەلە گەیشتوونەتە بانکی مۆنتێڕیاڵ لە سانیچ لەسەر دورگەی ڤانکوڤەر.

پۆلیسی سانیچ گوتی " ئەمە ڕووداوێکی پۆلیسە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەرانی پۆلیس لە ناوچەکەدان."

گوتیشی " بەهۆی ئەگەری بوونی ئامێرێکی تەقینەوەوە لە ناو ئوتومبێلەکەی گومانلێکراوەکاندا، ماڵ و شوێنکارەکانی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە چۆڵکراون."

دواتر پۆلیس گوتی شەقامی بانکەکەیان گرتووە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەگەری هەبوونی بۆمبێک لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی پۆلیسی سانیچ دیین دوثی بە ڕۆژنامەنووسانی وت گومانلێکراوەکان " چەکی تەواوییان پێبووە " و ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەدەن قەڵغانیشیان بەستبووبێت.

گوتیشی شەش ئەفسەری پۆلیس بە فیشەک بریندار کراون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هەندێکیان بەمزووانە لە نەخۆشخانە دەردەکرێن بەڵام ئەوانی دیکە " برینەکانیان زۆر سەختە و نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت."

دوثی گوتی " ئەوەندەی من بزانم سەبارەت بەم دیمەنە ئاژاوەگێڕ و تراژیدی و داینامیکی و توندوتیژە، ئەو ڕاستییەی کە هیچ هاوڵاتیەکی مەدەنی بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان زیانیان بەرنەکەوتووە، بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG