لە رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٢/٥ کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کوردستان لە شاری هەولێر پاێتەختی هەرێمی کوردستان لە ژێر دروشمی هاوئاهەنگی و یەکدەنگی ژن بۆ یەکێتی نەتەوەیی بە ئامادە بونی ژنانی کورد لە پارچەکانی کوردستانەوە دەست بە کارەکانی کرد، بەڵام به پێ ڕاگه‌یاندنێک 8 له رێکخراوه‌کانی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماده نه‌بونه له‌و کونفراسه‌دا به‌شداری بکه‌ن.
رۆژنامەوان و چالاکی کاروباری ژنان شلیر باپیری لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئه‌وی من ئاگادارم هۆکاره‌کانی له ڕاگه‌ێندراوێکدا که خۆیان ئاماژه‌یان پێ دابوو سێ خاڵ بوو، یه‌کێکیان گوایه ئه‌وان به پێ ئه‌ندازه‌ی رێکخراوه‌کانیان و هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆریان نه‌یانتوانیوه ئه‌و ژماره کورسیه پێو‌یسته‌یان پێ بده‌ن که به‌شدار بن له کۆنفرانس ، دوه‌م ئاگادار نه‌بون له ووتاری گشتی کۆنفرانسه‌که که ئایا به چ شێوه‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کرێت و چۆن کراوه وه سیه‌مینیان نه‌بونی ووتاری هه‌ر کام له‌و رێکخراوانه. شلێر خانم ده‌شڵێت ده‌بوایه ئه‌و کۆنفرانسه نێونه‌ته‌وه‌ییانه پێشتر به‌رنامه‌ی کاری خۆیانی بۆ دابنێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:19 خوله‌كه