شاری وانی وێران‌کراو پێش ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ک له زه‌وی له‌رزه‌که‌ی یه‌کم هه‌ڵ بکێشی یه‌کی تر به‌سه‌ردا هات و ژماره‌یه‌کی زیانی لێکه‌وته‌وه و بار گرانیه‌کی فه‌ره‌تری به‌سه‌ر هێنا.
شلێر شبلی یه‌کێک له په‌نابه‌رانی کوردی ئێران و له چالاکانی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بار‌و دۆخێکی زۆر ناخۆشه، ئه‌و خه‌ڵکانه هه‌موو به ئومێدیکه‌وه له شاری وان دانیشتبون که زه‌وی له‌رزه‌که به کۆتایی ده‌گات، به‌ڵام پاش 18 ڕۆژ زه‌مین له‌رزه‌یه‌کی به هێزتر هات هه‌رچه‌ند ده‌ڵێن 5.6 بوه به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵکه‌که ده‌ڵێن ئه‌مه له‌وه‌ی پێشووتر به‌هێزتر بوه. شلێر خانم ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی کارشناسان پشت ڕاستی ئاسایشی ماڵ و ساختمانه‌کانیان کرد هه‌موو گه‌ڕانه‌وه شوێنی خوێان، وه‌لی پاش ئه‌م زه‌وی له‌رزه هه‌موو جارێکی تر گه‌ڕاونه‌ته ده‌ره‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی4:00 خوله‌که.