حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ( حدکا) له پێشوازی به‌ستنی کۆنگره‌ی 15 مینی دایه که باڵاترین ئۆرگانه بۆ پێداچونه‌وه به کار‌و باروبار و رێبازه‌کانیدا، به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ند پرسیارێکمان سه‌باره‌ت به کارنامه‌ی کۆنفرانسه‌که ئاراسته کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سه‌رۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستان ووته بێژی حیزب کرد.
جێگری سه‌رۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستان و ووته بێژی حیزب ده‌ڵێت کۆنگره‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هه‌ر چوار ساڵێک به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ێ که تێدایه به‌رێوه ده‌چێت که له‌وێدا هه‌موو هێڵه سیاسیه‌کان،به‌رنامه و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌کان تێدا شرۆڤه ده‌کرێن و هه‌ر وه‌ها په‌ێروپروگرام و رێبه‌رایه‌تیه‌کی نۆی بۆ ده‌وره‌ی چوار ساڵه ده‌ست نیشان ده‌کرێت. کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی سه‌باره‌ت به‌و خاڵه گرنگانه که شیانی ئه‌وه هه‌یه باس بکرێن ده‌ڵێت کێشه‌ی مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورد له چوارچێوه‌ی ئێرانێکی فیدرالدا، دیموکراسی و ئه‌و حکومه‌تی که ئێمه بۆ ئاینده‌ی ئێران پێشبینی ده‌که‌ێن، به‌هێزکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، کێشه‌ی ژنان وه دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌یه هه‌موو ئه‌م خاڵانه له راپۆرتی حیزب و له ناو کۆنگره‌دا روو بده‌نه‌وه. سه‌باره‌ت به یه‌کگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ باڵه‌که‌ی تری حیزب ده‌لێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه دژ به جیابونه‌وه و دابڕانی ئه‌و هاوڕیانه بوێنه و ئێستاش ئه‌و کێشه‌یه، کێشه‌یه‌ک نییه ته‌نها له ئیراده‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بێت که به ته‌نێ چاره‌سه‌ری بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 19:50 خوله‌كه