له‌سه‌ر بانگهێشتی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردله ئه‌مه‌ریکای باکور KNC شه‌ماڵ به‌شیری به‌رپرسی په‌ێوه‌ندیه‌کانی دره‌وه‌ی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک ) له 24 مین کۆنفرانسی KNC له واشنتن دی.سی. به‌شداری کرد.
شه‌ماڵ به‌شیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌رێکا ده‌ڵێت له ڕاستیدا ئه‌م سه‌ردانه‌مان چه‌ندین ئامانجی هه‌بوو، ئامانجی یه‌کم ئه‌وه‌بو له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که ئێمه گه‌واهی کۆمه‌ڵێک گۆڕانکارین وه ئه‌و گۆڕانگاریانه ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر کێشه‌ی کورد به خۆیه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و کێشه‌ی کورد له خۆ ده‌گرێ بتوانین له هه‌مو کۆر و کۆبونه‌وه‌یه‌ک که ووتارێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت و یارمه‌تی ده‌ر بێت بۆ یه‌کڕێزی لایه‌نه‌کانی کوردی، ئێمه بریارمان داوه له هه‌مو ئه‌و کۆڕ‌و کۆبونه‌وانه‌دا ئه‌رک و ڕۆڵ و به‌رپه‌رسیاره‌تی خۆمان ببینین، هه‌ر بۆیه له کۆنگره‌ی 24 مینی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مه‌ریکای باکور یه‌کێک له هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان بوو که ئێمه پێ هه‌ستاێن. به‌شیری ده‌شڵیت ئامانجێکی تری سه‌ردانه‌که‌مان بینینی که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ڕۆشنبیر و ڕۆناکبیری کورد بۆ تاوتویکردنی ڕه‌وشی دوایی کێشه‌ی کورد بوو و لایه‌نێکی تریش بینین و سازدانی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئوپوزسیۆنی لایه‌نه‌کانی ئۆپوزسیۆنی ئێرانی وه هه‌ر وه‌ها به دوادا چونه‌وه‌ی که‌ێسی پژاک له وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌رێکا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:36 خوله‌كه