شاخه‌وان شوڕش: هیچ یارمه‌تیکمان ناوێ ئه‌گه‌ر مه‌رجمان دابنرێت بۆ ئه‌و یارمه‌تی و هاوکاریکردنه
چواره‌مین کۆنگره‌ی رێکخراوه‌ی چاودیری کوردۆساید له 13/14 ئه‌م مانگه له ڤیه‌نا پاێته‌ختی ئوتریش به‌رێوه ده‌چێت.
شاخه‌وان شوڕش وته‌بێژی فیرمی کۆنگره‌که له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌راستی به‌ر که هه‌ر شتێک کۆنگره‌ی ئه‌مساڵ به خۆداچونه‌وه‌یه‌کی فیرمیانه‌یه له کاره‌کانی ساڵ و دوو ساڵی رابوردوو و هه‌ر وه‌ها شێوه‌ی کاره‌کان چۆن بوه و چۆن ده‌توانین کاری چاکتر بکه‌ێن، هه‌له‌کان چی بوون، تێبینیه‌کانمان چین و پێشنیاره‌کان چین ئه‌وه بۆ نمونه به‌شێکه له به‌رنامه‌ی کاری کۆنگره کاریان بۆ بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نگاوه‌کانی چاک له‌مه‌و دووا بگه‌ێنه ئاست سه‌رده‌میانه و ئه‌و ئاسته‌ی ده‌ورو به‌رمان لێمان ده‌خوازێ وه هه‌ر وه‌ها بتوانین چالاک‌تر کاره‌کانمان ئه‌نجام بده‌ێن که هه‌مو ئێمه له خۆ به‌خشانه‌وه هاتوین به‌شداری له‌و رێکخراوه ده‌که‌ێن وه هه‌مو که‌س له دڵسۆزی خۆیه‌وه هاتوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:26 خوله‌كه