له رۆژی جیهانی زمانی داێک وه یاخود زوانی داڵگی وه زاراوه‌ی که‌ڵهوری و له سه‌ده‌ی 21 و له ده‌مێکدا وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌یانه‌وی له‌سه‌ر مانگ بژێن، هێشتا میلله‌تانێک وه‌کو کورد ناتوانن به زمانی زگماکی خۆیان قسه بکه‌ن، پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه تا که‌ی کورد ده‌بێت بێ به‌ش بیت له‌و مافه ره‌واییه‌ی له سایه‌ی ئه‌و رژیمانه‌ی که تێدا ده‌ژێن؟
رۆژنامه‌وان شاهۆ کرماشانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ر کاتێک ئه‌م رژیمانه فه‌رهه‌نگی ئاشتی خوازانه‌یان خسته ناو وێژه و پراکتیکانه له ناو مێشک و مه‌غزیاندا به کارهێنا ئه‌و کاته شیانی ده‌بێت. که ئه‌لبه‌ته ئه‌م فه‌رهه‌نگی ئاشتی خوازانه ته‌نها له که‌شیکدا شیانی هه‌یه که هه‌موو لایه‌ک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت زمانی داێکی خۆی ئازادانه له هه‌مو بواره‌کانی ژیاندا به کار بهێنیت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:55 خوله‌که