سه‌رۆک ئوباما له‌و رۆژه‌ی هاتوه‌ته سه‌ر کار هه‌ر ساڵ به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێکی ئاراسته‌ی ئیرانیه‌کان و ده‌وڵه‌تی ئێرانی کردوه. ئاخۆ ئه‌و جۆره په‌یامانه چ گرنیه‌کی هه‌یه وه ئایا تا ئێستا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزیتیفانه به‌رامبه‌ر به‌و جۆره په‌یامانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه هه‌بوه؟
وه‌بڵاگنوس شاهد عه‌له‌وی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت من له‌و په‌یامه هیچ شتێکی تازه بۆ گه‌لانی ئێران تێدا نابینم، هه‌ر ئه‌و شته‌یه که ساڵانی پێشووتر وتراوه که زۆرتر په‌ێوه‌ندی به به‌رنامه ناوکیه‌کانه‌وه هه‌یه نه‌ک کێشه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ و سه‌رکۆتکردنی ئیتنیکه‌کان وه یاخود پاراستنی لیبرالزم له‌و وڵاته‌دا وه تا ئێستا هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی پۆزیتیفانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه نه‌بوه به‌ڵکۆ به پێچه‌وانه‌وه نیگه‌تیڤ بوه و له‌و په‌یامانه که‌ڵکی وه‌رگرتوه بۆ سه‌رکۆتکردنی به‌رهه‌ڵستانی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:13 خوله‌که