کاره‌ساتی 11 ی سیپتامبه‌ر پێوانه‌کانی ئاسایشی له سه‌رانسه‌ری جیهان هێنایه گۆڕان و ئه‌مڕو له نوهه‌مین ساڵیادی ئه‌و ڕۆژه دڵته‌زینه‌دا دوو بابه‌تی گرنگ سه‌ریان هه‌ڵداوه و مشت‌ومڕێکی زۆری خولقاندووه، که یه‌کێکیان دروستکردنی ناوه‌ندێکی که‌لتوری ئیسلامیه و ئه‌وه‌ی تر سوتاندنی قورئان له لایه‌ن قه‌شه‌یه‌کی ئه‌مریکاییه‌وه.
شاهد عه‌له‌وی ڕۆژنامه‌نووس و بڵاگه‌ر له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کێشه‌که ئه‌وه‌یه مه‌ردوم ده‌ڵێت ئێوه به پێی یاسای ئه‌مریکا مافی ئه‌وه‌تان هه‌یه ئه‌و مزگه‌وته دروست بکه‌ن، به‌ڵام ئا له‌و جێگه نزیکه دا و به پێ ئه‌وه‌ی که ئه‌و مزگه‌وته نمادێکه له ئیسلام و موسڵمانه‌کان وه ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌یان ئه‌نجام دابوو به ناوی ئیسلام و موسڵمانیه‌وه ئه‌و کاره‌یان کردبو، ئه‌وه سۆکایه‌تی کردنه. عه‌له‌وی هه‌ر وا ده‌شڵێت من پێم وایه ئه‌گه‌ر سه‌نته‌ری ئیسلامی نیویۆرک و به‌رپرسانی خواستی دژایه‌تیکردنیان نه‌بێت له‌گه‌ڵ بۆچونی هاوڵاتیانی شاره‌که‌دا که خاوه‌ن مافن و هه‌روه‌ها ئه‌و دژایه‌تیه‌ی که له نێوان ئاینه‌کاندا که له پاش 11 ی سیپتامبر دروست بوه له‌مه گه‌وره‌تر نه‌بێته‌وه ،ئه‌بێت سه‌نته‌ری ئیسلامی نیویۆرک بۆچونی خۆیان بگۆڕن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:55 خوله‌كه.