کۆمه‌ڵێک رۆژنامه‌وان له بڵاوکراوه‌یه‌کدا،رفاندن و کوژرانی خوێندکارو و رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان به تووندی ناپه‌سند ده‌که‌ن و داوا له حکوومه‌تی هه‌رێم وبه‌رپرسانی ئاسایش ده‌که‌ن به‌دواداچون بۆ ئه‌ومه‌سه‌له‌یه بکه‌ن. سه‌رده‌شت عوسمان، خوێندکاری کۆلێژی زمانی ئینگلیزی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، له رۆژی سێشه‌مه له هه‌ۆلێر له‌به‌رده‌م زانکۆکه‌ی رفێندرا، سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌مه ته‌رمه‌که‌ی له شاری موسل دۆزرایه‌وه. په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی له هه‌ۆلێر راپۆرتێکی بۆ ناردوین. هه‌روه‌ها، مۆعته‌به‌ر شێروانی گفتوگۆی ده‌گه‌ڵ ووته‌بێژی حکوومه‌ت دکتۆر کاوه مه‌حمود کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.