Accessibility links

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نزیک دەبێتەوە لە ڕێکەوتن لەسەر یاسای سزاکانی سەر ڕوسیا


یاریدەدەرەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا وتیان گفتوگۆکانی ئەنجومەنەکە نزیک دەبنەوە لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر روسیادا و واچاوەڕواندەکرێت ئەنجومەنی سینات زۆر بەخێرایی بابەتەکە چارەسەر بکەن.

سیناتۆری کۆمارییەکان بۆب کۆرکەر سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجونی سینات بە ڕۆژنامەنووسانی وت " پێم وایە ئەنجومەنی نوێنەران بەمزووانە بڕیار لەسەر پڕۆژە یاساکە دەدەن." ئاماژەشی بەوەدا لەوانەیە لەمڕۆدا بڕیاری لەسەر بدەن.

وتیشی پێی وایە ئەنجومەنەکە لەوانەیە هەندێک گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاساکەدا بکەن کە کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت لەسەر سزاکان و هەروەها ئەو کێشانەش چارەسەر دەکات کە کۆمپانیاکانی وزەی نیگەران کردووە لەوانەش بوونی بەندێک کە دەڵێت کۆمپانیا نەوتییەکان لەوانەیە نەتوانن بەشدار بن لە پڕۆژە جیهانیەکاندا ئەگەر هاتوو دەزگا ڕوسییەکانی تێدابێت.

ئاشلی سترۆنگی وتەبێژی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وتی " نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتنێک بەڵام گفتوگۆکان بەرهەمیان دەبێت و بەردەوامن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG