ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ند نه‌کرد که ڕێگه‌ی به سه‌رۆک ئۆباما ده‌دا ڕاسته‌وخۆ هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه کۆمه‌ک و پـڕچه‌ک بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له حکومه‌تی ناوه‌ندی عێراق وه‌ربگرێت.
پاش نیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه 100 ئه‌ندامه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی له‌سه‌ر پـرۆژه‌که دا و سه‌ر ئه‌نجام 54 سیناتۆر پشـتیوانیان لێکرد، به‌ڵام 45 سیناتۆریش ڕه‌تیانکرده‌وه. به‌پـێی یاساکانی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ده‌بوایه به لایه‌نی که‌م 60 سیناتۆر پشـتیوانیان لێ بکردایه تاوه‌کو په‌سه‌ندبکرایه.
سه‌ره‌تا خانمی سیناتۆر جۆنی ئێرنست له پارتی کۆماری گوتی کورده‌کان 1.6 ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و سوریایان له خۆیان گرتووه که زۆربه‌یان له که‌مینه نه‌ژادی و ئاینه‌کانن، وه‌کو مه‌سیحیـه‌کان. گوتیشی پـێشـمه‌رگه له مه‌یدانی شه‌ڕدا نیشانی داوه له به‌رامبه‌ر داعشدا به‌هێزه، بۆیه شایه‌نی کۆمه‌کی ڕاسته‌وخۆیه. پاشان داوای له سیناتۆره‌کان کرد پشـتیوانی له پـرۆژه بڕیاره‌که بکه‌ن.
هه‌روه‌ها خانمی سیناتۆر باربرا باکسه‌ری دیموکرات ئه‌ویش پشـتیوانی له قسه‌کانی سیناتۆر جۆنی کرد و گوتی بڕیارێکی ئاسانه و ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته ڕیزی وڵاتانی وه‌کو به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و تورکیا و که‌نه‌دا و فه‌ڕه‌نسا و ئوسترالیا و ئه‌وانی دیکه‌ی ڕاسته‌وخۆ کوردیان پـڕچه‌ککردووه. گوتیشی پشـتیوانی له سیاسه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی خۆی له شه‌ڕی دژی داعشدا بـبینێت به نه‌خشه‌دانان و هێرشی ئاسمانی، نه‌ک به ڕه‌وانه‌کردنی هێزی زه‌مینی. دواتر گوتی په‌سه‌ندکردنی ئه‌م بڕیاره که‌مترین شته بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی بکه‌ین (مه‌به‌ستی کورد) که ڕۆژ له دوای ڕۆژ خوێنی بۆ ده‌ده‌ن و کوژراو و برینداریان ده‌بێت.
پاشان سیناتۆر جاک ڕیدی دیموکرات پـرۆژه بڕیاره‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی ئه‌وه په‌یامێـک به عێراقیـیه‌کان ده‌دات که ئه‌مه‌ریکا پشـتیوانی له کورد ده‌کات نه‌ک له یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ری عێراق، ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌کان له دژی داعش ئاڵۆز ده‌کات و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کان له ناوچه‌که‌ش ئاڵۆزده‌کات. پاشان گوتی به‌ڕێز بارزانی که چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر لێره بوو، به لایه‌نی که‌م ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێسـتا ده‌ربڕیوه. ئینجا بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م پـرۆژه بڕیاره په‌سه‌ندبکرێت ئه‌وا وه‌ها لێکده‌درێته‌وه ئه‌مه‌ریکا نه‌ک هه‌ر هه‌وڵی یه‌کگرتنه‌وه‌ی عێراقیـیه‌کان نادات، به‌ڵکو که‌لێن له نێوان عێراقیـیه‌کان دروستده‌کات، ئه‌وه‌ش بۆخۆی هه‌ڵه‌یه.