له رۆژی سێشه‌ممه له BROOKING INSTITUTE IN WASHINGTON DC سیمینارێک بۆ شاندی پارتی ئاشتی و دیموکراسی BDP به‌رێوه‌وه چوو که سه‌لاحدین دیمیرتاش، گوڵته‌ن که‌شه‌ناک و ئه‌حمه‌د تورک تێدا به‌شداریان کرد.
دیمیرتاش: کێشه‌ی کورد هه‌ر له تورکیادا گرنگ نییه به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها گرفتی ناوچه‌که‌یه وه به‌و شێوه کێشه‌یه‌کی جیهانیه.
که‌شه‌ناك: دیموکراسی ده‌رمانی توند و تیژیه وه ته‌نها رێگایه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م نه‌خۆشیه.
ئه‌حمه‌د تورک: من له قؤڵایی دڵه‌وه له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر بێت و تورکیا دان به ناسنامه، زمان و که‌ڵتوری کوردی بنێت، کورد و تورک ئه‌توانن پێکه‌وه وه له ته‌نیشت یه‌که‌وه به ئاشتی بژێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:56 خوله‌كه