کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا باری ئاسایشیان توند گرتووه له نیویۆرک و واشنتن ، له کاتێک کاربه‌ده‌ستان له شیانی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تێرۆریستی ده‌کۆڵنه‌وه که هاوکاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی هێرشه تێرۆریستیه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر.
له نیویۆرک، پۆلیس خاڵی پشکنینی له سه‌ر پرده‌کان، تۆنێل و وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر داناوه. سه‌گی تایبه‌تی پۆلیس له سه‌رتانسه‌ری شاردا بڵاوکراونه‌ته‌وه. کامێرای چاودێری خراونه‌ته سه‌ر چه‌ندین شوێن له نێویان ' گراوند زیرۆ' ئه‌و شوێنه‌ی 2 بینای ناوه‌ندی بازرگانی جیهان لێ‌بوو. له واشنتن، پۆلیس ڕێگه به گه‌شتیاران نادات له کۆشکی سپی نزیک ببنه‌وه. هه‌روه‌ها پاسه‌وانانی چه‌کدار له ناوه‌ندی "کێنێدی" جێگیرکراون، دواترێکی ئه‌مڕۆ له‌وێ سه‌رۆک ئۆباما و خێزانی میشێل به‌شداری له ڕێوڕه‌سمێکی یادکردنه‌وه‌ی 11 ی سێپته‌مبه‌ر ده‌که‌ن.