ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەڵێت تاوەکو پێویست بکات ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییەکانی بۆ بەرگریی ئۆکرانیا و لە هەفتەکانی داهاتوودا چەکی پێشکەوتوو دەنێرێت بۆ کیێڤ.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ پایتەختی چیک گوتی جگە لە ناردنی سیستمی پێشکەوتووی بەرگری ئاسمانی و سیستمەکانی ڕادار و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەڵمانیا دەتوانێت بەرپرسیارییەکی تایبەت بگرێتە ئەستۆ بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا لە بونیادنانی تواناکانی تۆپخانە و بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز