Accessibility links

شۆڵز داوای چاکسازی دەکات لە یەکێتی ئەوروپادا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ڕۆژی شەممە داوای چاکسازی کرد لە یەکێتی ئەوروپادا تاوەکو بە شێوەیەکی لێبێت بگونجێت بۆ وەرگرتنی وڵاتی دیکە بۆ ناو یەکێتییەکە، هەروەها داوای سەربەخۆیی سەربازیی یەکێتییەکەی کرد.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز لە میانەی وتارەکەیدا لە کۆنگرەی پارتە سۆشیالیستەکانی ئەوروپادا لە بەرلین داوای کرد قۆناغ بە قۆناغ بنەمای کۆدەنگی لە بڕیارەکاندا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوە و بوارەکانی دیکەی وەکو سیاسەتی باجدان هەڵبوەشێندرێتەوە.

شۆڵز وتی " دەزانم دەبێت هێشتا کارێکی زۆر بکەین بۆ قایل کردن، بەڵام بە ڕوونیش دەیڵێم: ئەگەر ئەوروپای جیۆسیاسیی ئاواتمان بێت ئەوا بڕیارە زۆرینەکان دەبێت دەستکەوت بن نەک لە دەستدانی سەروەری."

لە ئێستادا دەرکردنی هەر بڕیارێک لە یەکێتی ئەوروپادا دەبێت سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە بە کۆی دەنگ پەسەندی بکەن.

شۆڵز پشتگیری لە سەربەخۆییەکی سەربازیی زیاتر دەکات لە یەکێتی ئەوروپادا. داوای کرد پەیداکردنی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکان بە هەماهەنگی بێت، تاوەکو ساڵی 2025 هێزی کاردانەوەی خێرای یەکێتی ئەوروپا دابمەزرێت، هەروەها داوای بارەگایەکی یەکێتی ئەوروپای کرد تایبەت بێت بە هێزە چەکدارەکانی ئەوروپا.

وتی " لە ئەوروپا پێویستمان بە کارلێکێکی باشتر هەیە لە هەوڵەکانماندا لە ڕووی بەرگرییەوە. لە داهاتوودا ئەوروپا پێویستی بە زیادکردنی تواناکان دەبێت بە هەماهەنگی. دەبێت بە متمانە و بە شێوەیەکی هاوبەش بەرگری ئەوروپا پێشبخەین."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG