بەرپرسێکی گەورەی کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا لەوانەیە مافی کەمیی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگەگرتن لەو پڕۆژە یاسایەی کە لەوانەیە ببێتە هۆی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیادا لە هەوڵیدا بۆ دانانی پڕۆژە یاسایەکی توندتر سەبارەت بە سزاکانی سەر ڕوسیا لەوەی کە ئێستا هەیە لەبەردەم کۆنگرێسدا.
ئەنتۆنی سکاراموتچی بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی بە تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی وت " سەرۆک ترامپ لەوانەیە پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات و لەوانەشە ڕەخنەی لێبگرێت و گفتوگۆی لەسەر بکات هەتاکوو ڕێبکەوێت لەسەر پڕۆژە یاسایەکی توندتر دژی ڕوسیا."
ئەم لێدوانانەش دوای ئەوە هاتن یاسادانەرانی ئەمەریکا گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە ڕێگە دەکاتەوە بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیا و ئێران و کۆریای باکووردا و دواتر بنێردرێت بۆ سەرۆک ترامپ هەتاوەکو پەسەندی بکات.
تەنانەت ئەگەر هاتوو سەرۆک ترامپ پڕۆژە یاساکەش ڕەت بکاتەوە پڕۆژە یاساکە هەر دەبێت جێبەجێ بکرێت چونکە هەردوو حیزبی کۆماری و دیموکراتەکان پشتیوانی تەواو لە پڕۆژە یاساکە دەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز