Accessibility links

شازدەی سعودیە: لەوانەیە سعودیە بەشدار بێت لە وەڵامدانەوەی سەربازیدا دژی سوریا


شازادەی سعودیە محەمەد بن سەلمان وتی سعودیە لەوانەیە بەشدار بێت لە کردەوەی سەربازیی دژی سوریا دوای هێرشە کیمیاییەکەی کە بووە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە 60 کەس لە ناوچەی دۆمای غوتەی ڕۆژهەڵات.

شازادەی سعودیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆندا لە پاریس وتی " بێگومان ئەگەر پێویست بکات لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا بەشدار بین لە کردەوەیەکی سەربازییدا دژی سوریا ئەوا لەو کارە دوا ناکەوین."

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر بە ڕۆژنامەنووسانی وت ژمارەیەک لە وڵاتان ڕاوێژ دەکەن سەبارەت بە چۆنێتی وەڵامدانەوەی هێرشە کیمیاییەکە و داوای کرد ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لەو کارە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

وتیشی " هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کە دەبێت لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت و ڕادەستی دادگا بکرێن."

جوبەیر کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا سعودیە بەشدار دەبێت لە کردەوەی سەربازیدا یان نا، ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەوە بدات.

وتی" ناچمە بابەتی ئەوەی کە چی ڕوودەدات و چی ڕوونادات، بەڵام هەموو ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئێستا گفتوگۆ لە ئارادایە سەبارەت بەو بژاردانەی کە لەبەردەستدان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG