Accessibility links

خاچی سوور: کوژرانی زیاتر لە 100 کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر بەندینخانەیەک لە یەمەن


بەرپرسێکی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی وتی بەهۆی هێرشێکی هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە بۆ سەر بەندینخانەیەک لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن بەلایەنی کەمەوە 100 کەس کوژراون.

سەرۆکی لیژنەی خاچی سووری نێودەوڵەتی لە یەمەن فرانز ڕاوشتاین لەڕێی تەلەفونەوە دوای سەردانەکەی بۆ شوێنەکە بە ڕۆیتەرزی وت هێشتا بەشوێن لاشەکاندا دەگەڕێین لەژێر بینا ڕووخاوەکەی بەندینخانەکەدا لە شاری زومار.

هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە ئاماژەی بەوەدا کۆگایەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی حوثییەکانیان کردۆتە ئامانج.

بەرپرسانی حوثییەکان و دانیشتوانی ناوچەکە وتیان هێرشێکی ئاسمانی شوێنێکیان کردۆتە ئامانج کە وەکو بەندینخانە بەکارهێنراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG