بەپێی فەرمانێکی شاهانە، پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز شازادە محەمەد بن سەلمانی کوڕی و جێگرەوەی وەکو سەرۆک وەزیری سعودیە و شازادە خالیدی کوڕی دووەمیشی وەکو وەزیری بەرگری وڵاتەکە دەستنیشان کرد.
دەزگای هەواڵی سپای سعودیە بڵاویکردەوە بەپێی فەرمانەکە کوڕەکەی دیکەی پاشای سعودیە شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان هەر وەکو وەزیری وزە ماوەتەوە.
لە فەرمانەکەدا هاتووە هەریەک لە وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود و وەزیری دارایی سعودیە محەمەد ئەل جەدان و وەزیری وەبەرهێنان خالید ئەل فالح لە پۆستەکانیاندا ماونەتەوە.
شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان وەکو وەزیری بەرگری وڵاتەکەش کاری کردووە و فەرمانڕەوای دیفاکتۆی سعودیە بووە.
شازادە خالید بن سەلمانی برا بچووکی محەمەد بن سەلمان، پێشتر وەکو جێگری وەزیری بەرگری سعودیە کاری کردووە.
لە فەرمانەکەدا هاتووە دەڵێت پاشا سەلمان هێشتا سەرۆکایەتی ئەو کۆبوونەوانە دەکات کە بەشدارییان تێدا دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
پاشای سعودیە شازادەی جێنشینی وڵاتەکە وەکو سەرۆک وەزیری سعودیە دەستنیشان دەکات
