Accessibility links

سعودییەکان لە بەرهەمە تورکییەکان دووردەکەونەوە


دوکان و بازاڕەکانی سعودیە دەستیان کرد بە لابردنی بەرهەمە تورکیەکان، ئەمەش دوای ئەوەی سعودیە داوای کرد بەرهەم و شتومەکی تورکی بایکۆت بکرێت.

سعودیە و تورکیا هەمیشە ڕکابەری یەکتریان کردووە لەسەر ڕابەرایەتیکردنی جیهانی ئیسلامی، بەڵام دوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودیە جەمال خاشقچی ململانێکانیان لە ناوچەکەدا زیادیکرد.

ئەو تورکانەی کە کەلوپەل و بەرهەمی تورکی ڕەوانەی سعودیە دەکەن لەمدواییانەدا سکاڵای ئەوە دەکەن پارەکانیان لە گومرگی سعودیە دوادەکەوێت، لە سەرەتای ئەم مانگەدا بەڕێوبەری ژووری بازرگانی سعودیە داوای کرد " هەموو کەلوپەل و بەرهەمە تورکییەکان بایکۆت بکرێن" جەختی لەوە کردەوە ئەوە " بەرپرسیارێتی هەموو هاوڵاتیەکی سعودی و بازرگان و بەکارهێنەرە کە بایکۆتی شتومەکی تورکی بکات، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ بەردەوامی دوژمنکارییەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر ڕابەر و وڵات و هاوڵاتیانمان."

دوای ئەم داوایە، بازاڕە گەورەکانی سعودیە لەوانەش بازاڕی عەبدوڵا عەثیم و تەمیمی و پاندا ڕایانگەیاند چیتر هیچ شتێک هەناردەی تورکیا ناکەن و شتومەکی تورکیش بایکۆت دەکەن.

بازاڕی عەبدوڵا عەثیم لە بەیاننامەیەکدا لە تویتەر دەڵێت " بڕیارەکەمان هاوکاتە لەگەڵ ئەم هەڵمەتەی دەستپێکراوە بۆ بایکۆتکردن، حکومەت و ڕابەر و ئاسایشمان هێڵی سوورن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG