Accessibility links

جوبەیر: سعودیە پشتیوانی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی لە یەمەن


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر
وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی وڵاتەکەی پشتیوانی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن کە هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیە دژی حوثییەکانی هاوپەیمانی ئێران لە یەمەن دەجەنگن.

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە پشتیوانی لە چارەسەری ئاشتیانە دەکەین لە یەمەن و پشتیوانی لە هەوڵەکانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ دۆسییەی یەمەن. ئێمە پابەندین بەوەی یارمەتی مرۆیی تەواو دابین بکەین بۆ برا یەمەنییەکانمان."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیە فەرمانی دەرکرد بە وەستاندنی هێرشەکانیان بۆ سەر حودەیدەی یەمەن، ئەمەش دوای زیادبوونی داواکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ وەستاندنی شەڕ لە یەمەن، بەتایبەتی ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG