Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سعودیە و هاوتا ئەمەریکیەکەی تاوتوێی " بارودۆخی فەڵەستین دەکەن "

وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود
وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود

دەزگای هەواڵی سعودیە ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکندا تاوتوێی " بارودۆخی فەڵەستین و ناوچەکەیان " کردووە.

دەزگاکە وتی " دوو وەزیرەکە باسیان لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان سعودیە و ئەمەریکا و چۆنێتی بەرەو پێشبردنی ئەو پەیوەندییانە کردووە لە سەرجەم بوارەکاندا، هەروەها باسیان لە دوایین پێشهاتەکان کردووە و لەسەرووشیانەوە بارودۆخی فەڵەستین و ندوایین ڕووداوەکانی ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG