Accessibility links

باڵیۆزی سعودیە لە واشنتن : قەتەڕ هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیمان


باڵیۆزی سعودیە لە ئەمەریکا ئەمیر خالید بن سەلمان بن عەبدولعەزیزی دووەم وتی سعودیە پێی وایە ئەو سیاسەتانەی قەتەڕ پەیڕەوییان دەکات هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی سعودیە.

ئەمیر خالید بن سەلمانبە ڕۆژنامەنوسانی وت سیاسەتەکانی قەتەڕ هەڕەشەن بەتایبەتی لەکاتێکدا کە دەست دەخاتە کاروباری سعودیەوە و پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکات.

وتیشی حکومەتی سعودیە لەپێشەوەی وڵاتاندایە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەڵام کێشەی قەتەڕ ئەوەیە کە حکومەتەکەی کۆمەکی تیرۆر دەکات.

ئەم لێدوانانەی باڵیۆزی سعودیە لەکاتێکدا دێن کە تادێت ڕۆڵی قەتەڕ لە کۆمەکیکردنی تیرۆر زیاتر و زیاتر ئاشکرا دەبێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای لە قەتەڕ کردووە کە کۆتایی بهێنێت بە کۆمەکیکردنی تیرۆر و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکاش داوا لە قەتەڕ دەکەن چالاکییەکانی لە پشتیوانیکردنی تیرۆردا بوەستێنێت.

XS
SM
MD
LG