Accessibility links

وەزیری وزەی سعودیە دەڵێت دوو کەشتی نەوتی سعودیە لە نزیک ئیماڕات ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە


وەزیری وزەی سعودیە خالید فالیح
وەزیری وزەی سعودیە خالید فالیح

وەزیری وزەی سعودیە خالید فالیح وتی ڕۆژی یەکشەممە دوو کەشتی نەوتی سعودیە لە نزیک کەناری ئیماڕە فەجیرەی ئیماڕات ڕووبەڕووی هێرشێکی تێکدەرانە بوونەتەوە کە ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی دابینکردنی نەوتی جیهانی.

فالیح لە بەیاننامەیەکدا کە دەزگای هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە دەڵیت یەکێک لە کەشتیەکان لەڕێگەیدا بووە بۆ بارکردنی نەوتی سعودیە لە بەندەری ڕاس تنورە و دواتر ویستوویەتی بەرەو ئەمەریکا بەڕێبکەوێت.

وەزیرەکە وتی هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە و نەوتیش نەڕژاوەتە دەریاکەوە بەڵام زیانێکی زۆری گەیاندووە بە هەیکەلی دوو کەشتیەکە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕات دوێنی ئاماژەی بەوەدا چوار کەشتی بازرگانی وڵاتەکە ڕووبەڕووی کردەوەی تێکدەرانە بوونەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا سەبارەت بە سروشتی کردەوە تیكدەرانەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG