Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا: سعودیە ڕێگە بە فڕۆکە بازرگانییەکانی ئیسڕائیل دەدات ئاسمانی وڵاتەکە بەکاربهێنن


جارێد کوشنەر
جارێد کوشنەر

بەرپرسێکی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی سعودیە ڕازی بووە فڕۆکە بازرگانیەکانی ئیسڕائیل لەڕێیاندا بۆ ئیماڕات بە ئاسمانی وڵاتەکەدا تێپەڕن، ئەمەش دوای گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی سعودی و ڕاوێژکاری کۆشکی سپی جارێد کوشنەر.

کوشنەر و نوێنەرانی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئایڤی بێرکویتز و برایان هوک بە ماوەیەکی کورت دوای گەیشتنیان بۆ سعودیە پێشنیاری ئەو بابەتەیان کردووە، بەرپرسەکە بە ڕۆیتەرزی وت " توانیمان ئەو بابەتە چارەسەر بکەین."

بەیانی ڕۆژی سێشەممە یەکەمین گەشتی بازرگانی ئیسڕائیل بۆ ئیماڕات دەستی پێکرد و گەشتەکەش لەژێر مەترسی هەڵوەشاندنەوەدا بوو لە حاڵەتێکدا ئەگەر ڕێکەوتن نەکرێت بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی سعودیە.

بەرپرسەکە وتی " ئەمە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی کۆمپانیاکانی گەشتی ئیسڕائیل بۆ گواستنەوەی سەرنشینان لە ئیسڕائیلەوە بۆ ئیماڕات و بەحرەین و بەپێچەوانەشەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG