Accessibility links

سعودیە: بەبێ ڕێگەیەک بەرەو دەوڵەتێکی فەلەستینی، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل ئاسایی ناکەینەوە


وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان
وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن دەڵێت ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ڕوونادات ئەگەر ئیسڕائیل پرسی فەلەستینییەکان چارەسەر نەکات.

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئەگەر ڕێگەیەک نەبێت بەرەو دەوڵەتێکی متمانەپێکراوی فەلەستینی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی ناکەنەوە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان بە فەرید زەکەریای کەناڵی سی ئێن ئێنی وت " ئەوە تەنها ڕێگەیە بۆ ئەوەی سوودێکمان دەستکەوێت. لەبەرئەوە بەڵێ چونکە ئێمە سەقامگیریمان دەوێت و سەقامگیریش تەنها لە ڕێی چارەسەرکردنی پرسی فەلەستینییەکانەوە دەبێت."

وتیشی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ململانێکەی ناو غەززە و ڕاگرتنی کوژرانی هاووڵاتییانی سڤیل کلیلی سەنگی سعودیەیە.

وتی " ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە کە ئیسڕائیلییەکان غەززە لە ناودەبەن، دانیشتوانی سڤیلی غەززە لە ناودەبەن. ئەمە بە تەواوەتی ناپێویستە، بە تەواوەتی جێی قبووڵکردن نیە و دەبێت بوەستێت."

وەزارەتی تەندروستی ناوخۆی غەززە دەڵێت لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەی ئیسڕائیلەوە لە غەززە زیاتر لە 25,000 فەلەستینی کوژراون و زیاتر لە 62,000 کەسی دیکەش بریندار بوون، هەڵگیرسانی جەنگەکەش بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە بوو لە 7 ی مانگی 10 دا بۆ سەر ئیسڕائیل.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG