Accessibility links

سعودیە بەڵێن دەدات گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان کەم بکاتەوە


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر
وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر

لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا لە پاکستان ڕیاز بەڵێنیدا یارمەتی پێشکەش بکات لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان نیودەلهی و ئیسلام ئاباددا. ئەمەش دوای ئەوەی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان لەگەڵ سەرکردەکانی پاکستاندا کۆبۆوە و وابڕیارە بەرەو هیندستان بەڕێبکەوێت.

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئیسلام ئاباد ئەم لێدوانەیدا لەکاتێکدا پاکستان نوێنەرەکەی لە هیندستان کشاندەوە.

دوای تەقینەوەکەی کشمیر کە بووە هۆی کوژرانی 41 سەربازی تایبەتی هیندستان، نیودەلهی بەڵێنیدا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی " ئامانجی ئێمە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان دوو وڵاتە دراوسێکەیە و گەڕانە بەدوای ئاڕاستەیەکدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم ناکۆکییە بەشێوەیەکی ئاشتیانە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG