کەناڵی عەرەبیە لە زاری وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحانەوە بڵاویکردەوە سعودیە بەنیازە " لە چەند ڕۆژی داهاتوودا " دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بکاتەوە.
لە ساڵی 2017 دا هەریەک لە سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد، دەوحەش لەلای خۆیەوە ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا چوار وڵاتەکەی کەنداو ڕێکەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا و دووبارە دەستپێکردنەوەی گەشت و پەیوەندییە دیبلۆماسی و بازرگانییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز