Accessibility links

سعودیە داخستنی سنوورەکان و ڕاگرتنی گەشتەکان درێژدەکاتەوە


سعودیە ڕایگەیاند ڕێوشوێنی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی سنوورە ئاوی و وشکانییەکانی وڵاتەکە بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژ دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەهۆی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو ڕێوشوێنانەی گرتەبەر.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە " سعودیە ڕێوشوێنەکان بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژدەکاتەوە."

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دەدات سعودیە " ڕێگە بە بیانییەکان دەدات لەڕێی گەشتە ئاسمانییەکانەوە خاکی وڵاتەکە جێبهێڵن."

هەفتەی ڕابردوو سعودیە و عومان دووبارە گەشتە ئاسمانییەکانیان ڕاگرتەوە و سنوورە ئاوی و وشکانییەکانیان بەهۆی سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخست.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG