Accessibility links

سەرچاوەکان: سعودیە دوو ئەندامی باڵای شاهانە دەستگیر دەکات


محەمەد بن نایف
محەمەد بن نایف

دوو سەرچاوەی نزیک لە بابەتەکەوە ئاماژەیان بەوەدا کاربەدەستانی سعودیە دوو ئەندامی باڵای خێزانی شاهانەیان دەستگیرکردووە، شازادە ئەحمەد بن عەبدولعەزیزی برا بچووکی پاشا سەلمان و محەمەد بن نایفی برازای پاشا.

شازادەی جێنشنی سعودیە محەمەد بن سەلمان هەمیشە هەنگاوی ناوە بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتەکانی لەڕێی دەرکردنی محەمەد بن نایفی کوڕی مامی کە لە کودەتاکەی ساڵی 2017 دا ویستی ببێتە شازادەی جێنشینی سعودیە. لە ساڵی 2017 دا لە هەڵمەتێکی دژە گەندەڵیدا ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانی شاهانەی دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەک وتی دەستگیرکردنەکان ڕۆژی هەینی بوون.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جێرناڵی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا دەستگیرکردنەکان ڕۆژی هەینی بوون، ئەوەشی خستەڕوو کە گوایە هۆکاری دەستگیرکردنەکە هەوڵی کودەتا بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG