Accessibility links

دەزگای هەواڵی سعودیە: هێزەکانی ئاسایش 13 کەسیان بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ ئەنجامدانی هێرش دەستگیرکردووە


دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری بەرپرسانی سعودییەوە بڵاویکردەوە هیزەکانی ئاسایش 13 کەسیان دەستگیرکردووە بەهۆی پەیوەندییانەوە بە پلانگێڕانێک بۆ ئەنجامدانی هێرش لە سعودیە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی هێزەکانی ئاسایشی سعودیە ڕایگەیاند بەرپەرچی هێرشێکیان داوەتەوە لە باکووری ڕیازی پایتەخت.

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر بینای ئاسایشی دەوڵەت ڕاگەیاند لە شاری زەلفی لە باکووری ڕۆژئاوای ڕیاز.

هێزەکانی ئاسایش ڕایگەیاند چوار توندڕەویان کوشتووە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت سەر بە ڕێکخراوی داعش بووبێتن و پلانیان داڕشتبێت بۆ ئەنجامدانی هێرش. هێزەکانی ئاسایش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک کە چەکدارەکان بەکرێیان گرتووە بۆ دروستکردنی بۆمب و دواتر دەستیان گرتووە بەسەر کۆمەڵێک چەک و بۆمبی دروستکراودا.

ڕێکخراوی داعش کۆمەڵێک تەقینەوەی لە سعودیە ئەنجامداوە کە هێزەکانی ئاسایش و شیعەکانی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج. 10 ساڵ لەمەوبەر سعودیە ڕێکخراوی قاعیدەی لە وڵاتەکەدا لەناوبرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG