Accessibility links

هێڵی ئاسمانی سعودیە گەشتەکانی بۆ عێراق دەست پێدەکاتەوە دوای 27 ساڵ لە وەستاندنی


دەزگای هەواڵی سعودیە بڵاویکردنەوە هێڵی ئاسمانی سعودیە ڕایگەیاندووە ڕۆژی دووشەممە گەشتە ئاسمانییەکان لە سعودیەوە بۆ عێراق دەست پێدەکاتەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی 27 ساڵە وەستێنراوە.

دەزگا فەڕمییەکە وتی بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیاکە هاوەڵی ڕۆژنامەنووسان و گەشتیارەکان دەکات لە یەکەم گەشتدا لە جەددەوە بۆ بەغداد.

جێی ئاماژەیە لەو کاتەوەی کە سەرۆکی پێشووی عێراق سەدام حسێن دەستی کرد بە داگیرکردنی کوەیت لە ساڵی 1990 دا سعودیە گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت.

لە مانگی هەشتدا دوو وڵاتەکە ڕایانگەیاند کە دەیانەوێت بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1990 ەوە سنووری عەرعەر بکەنەوە بەڕووی جووڵەی بازرگانیدا، ئەویش بە هەمان شێوە لە ساڵی 1990 ەوە داخرابوو.

ئەم بڕیارەی هێڵی ئاسمانی سعودیەش دوای ئەوە دێت لەم مانگەدا حکومەتی سعودیە بڕیاریدا لیژنەیەکی بازرگانی هاوبەش لەگەڵ عێراقدا پێکبهێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG