چاوهڕواندهکرێت ڕۆژی هه‌ینی سه‌ته‌لایتێـک که قه‌باره‌که‌ی هێنده‌ی پاسێـکه و کێشه‌که‌ی 6 تۆنه به‌سه‌ر زه‌ویدا بکه‌وێت.
سه‌ته‌لایته‌که که به UARS ناسراوه، بیست سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر به 750 ملیۆن دۆلار دروستکرا و ڕه‌وانه‌ی ئاسمان کرا بۆ یارمه‌تیدان له توێژینه‌وه‌کانی که له‌سه‌ر چینه‌کانی هه‌وای ده‌وری زه‌وی ده‌کرێن. له سـاڵی 2005 ناسا کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
مارک ماتنی زانا له ناوه‌ندی ئاسمانی جۆنسن له ته‌کساس ده‌ڵێت پـێده‌چێت ئه‌و سه‌ته‌لایته ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 23 ی مانگی نۆی 2011 خۆی بکات به چینی سه‌ره‌وه‌ی هه‌وادا. ده‌شڵێت هه‌تا زیاتر نزیـک بێته‌وه ده‌توانن وردتر کاتی که‌وتنی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌سـتنیشـان بکه‌ن.
مارک ماتنی ده‌ڵێت له ئێسـتادا مه‌زه‌نده ده‌کرێت له نێوان هێڵی پانی 57 باکور و هێڵی پانی 57 باشور بکه‌وێته خوارێ که ئه‌مه زۆر شوێن ده‌گرێته‌وه. بۆ نمونه له که‌نه‌داوه هه‌تا خوارووی کیشوه‌ری ئه‌مه‌ریکای باشور و له سیبریاوه هه‌تا خوارووی ئه‌فریکا و ئوسـترالیا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا مارک ده‌ڵێت پـێوست ناکات خه‌ڵـکی له‌و باره‌یه‌وه زۆر بترسن، چونکه شیانی که‌وتنی پارچه‌کانی سه‌ته‌لایته‌که به‌سه‌ر هه‌ر که‌سێـک یه‌ک له چه‌ند ترلیۆنێـکه، چونکه زۆربه‌ی پارچه‌کانی سه‌ته‌لایته‌که له چینه‌کانی هه‌وادا دهسـووتێن.
ناسا پـێشبینی ده‌کات 26 پارچه‌ی سهتهلایهتهکه بگاته سه‌ر زه‌وی که زۆربه‌یان له مادده‌کانی تیتانیۆم و بێریلیۆم و پـۆڵا دروسـتکراون و کێشی هه‌ریه‌کیان له نێوان 6 هه‌تا 158 کیلۆگرامه.