Accessibility links

1000 کەس بەهۆی خۆڵ بارینەوە لە عێراق ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن


بەغداد، عێراق
بەغداد، عێراق

ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی خۆڵ بارینەوە لە عێراق زیاتر لە 1000 هاوڵاتی عێراقی ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

خۆڵ بارینەکە شەش شاری عێراقی گرتۆتەوە، لەوانەش شارەکانی بەغداد و ئەنبار کەرکوک.

دەزگای هەواڵی ئای ئێن ئەی وتی بەرپرسانی ئەنبار و کەرکوک داوایان لە خەڵکەکە کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

دەزگاکە لە زاری بەرپرسێکی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە نەخۆشخانەکانی ئەنبار زیاتر لە 700 نەخۆشییان وەرگرتووە کە سەرجەمییان هەناسەیان توند بووە.

دەزگاکە وتی پارێزگای سەڵاحەدینیش زیاتر لە 300 حاڵەتی تۆمار کردووە، دیوانیە و نەجەف و باشووری بەغدادیش هەر یەکێکیان نزیکەی 100 حاڵەتیان تۆمارکردووە.

عێراق ڕووبەڕووی گۆڕانی کەش و هەوا بووەتەوە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئاستێکی پێوانەیی لە باران بارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای بەخۆیەوە بینیوە.

لە سەرەتای مانگی چواردا بەرپرسێکی حکومەتی عێراق هۆشداریدا و وتی لە دەیەکانی داهاتوودا عێراق لە ساڵێکدا ڕووبەڕووی " 272 ڕۆژ لە خۆڵ " دەبێتەوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG