Accessibility links

بێرنی ساندەرس پـشتیوانی خۆی بۆ هێلەری کلنتن ڕاگەیاند


سیناتۆر بێرنی ساندەرس بە فەرمی پشـتیوانی خۆی بۆ هێلەری کلنتن ڕاگەیاند تاوەکو بـبێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

ڕۆژی سێشەممە لە میانەی گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی دیموکرات لە ویلایەتی نیو هامشەر بێرنی ساندەرس و هێلەری کلنتن پـێکەوە دەرکەوتن و سیناتۆر بێرنی گوتی " خانم کلنتن لە هەڵبژاردنە بەرایـیەکانی دیموکراتەکاندا سەرکەوتنی بەدەسـتهێنا و پـیرۆزبایی لێدەکەم و هەرچی لە توانامدا هەبێت دەیکەم بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا."

پاشان سوپاسی ئەو ملیۆنان ئەمەریکایـیەی کرد کە لە میانەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بەرایی پشـتیوانیان لێکرد و گوتی "شۆڕشێـکی سیاسیـمان دەسـتپـێکرد بۆ گۆڕینی ئەمەریکا و ئەم شۆڕشە بەردەوام دەبێت."

خانم هێلەری لای خۆیەوە سوپاسی کرد و گوتی جێی شانازیـیەکی گەورەیە لەگەڵ سیناتۆر بێرنی ساندەرسە و لە ئێستاوە ئیدی پتێکەوە لە یەک لایەن دەبن.

XS
SM
MD
LG