Accessibility links

بەڕێوەبەری پـۆلیسی شارێکی ئەمەریکا دەسـت لەکاردەکێشێتەوە پاش ئەوەی پۆلیسێـکی کەسێـک دەکوژێت


بەڕێوەبەری پـۆلیسی شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا دەسـتی لە کارکەی کێشایەوە پاش چەند کاژمێرێـک لەوەی پـۆلیسێـکی ژنێـکی کوشت.

دوێنێ پـێنجشەممە هێزەکانی پـۆلیس لە شاری سان فرانسیسکۆ ئاگادارکرانەوە کە ئۆتۆمبیلێـک دزراوە. پاشان دوو پـۆلیس ئۆتۆمبیلەکەیان بینیـیەوە کە ژنێـکی تەمەن 27 سـاڵی ڕەش پـێست لێی دەخوڕی، بۆیە فەرمانیان پـێکرد ڕابوەستێت، بەڵام گوێڕایەڵی پـۆلیسەکان نەبوو و بە ئۆتۆمبیلەکە دەرچووە و پاش کەمتر لە 30 مەتر خۆی بە ئۆتۆمبیلێـکی دیکە کێشابوو و یەک لە پـۆلیسەکانیش تەقەی لێکرد و دواتر ژنەکە لە نەخۆشخانەیەکی شارەکە گیانی لەدەسـتدا.

ڕووداوەکە ناڕەزایی توندی لێکەوتەوە و بووە بابەتی مشتومڕی میدیاکان، بەو پـێـیەی هیچ پاساوێک نەبووە تاوەکو ئەو پـۆلیسە تەقە لە ژنەکە بکات، ئەمەش بەڕێوەبەرایەتی پـۆلیسی شارەکەی خستە ژێر پـرسیارەوە و دەسەڵاتداران ڕەخنەی توندیان لێگرتن.

جێف ئەداچی داکۆکیکاری گشتی شاری سان فرانسیسکۆ سەبارەت بە ڕووداوەکە بێزاری زۆری خۆی دەربڕی و گوتی دەبێت داواکاری گشتی ویلایەتی کالیفۆرنیا لێکۆڵینەوەیەک لەم بارەیەوە دەسـتپـێبکات. پاشان گوتی جێی قبوڵ نیـیە پـۆلیس بەرەنگاری خەڵکی بێ چەک ببێتەوە و بە تەقەکردن و کوشتن کۆتایی پـێبێت.

گرێـگ سۆر بەڕێوەبەری پـۆلیسی شارەکە پاش ڕووداوەکە و ڕخنەی خەڵکی و کاربەدەسـتان بڕیاری دەسـت لەکارکێشانەوەی دا.

XS
SM
MD
LG