شوێنەوار و ساختمانە کۆن و دێرینەکان بەشێکن لە ناسنامەی هەر شار و ناوچەیەکدا. خانەقین یەکێک لە شارە کۆن و دیرینەکانی کوردستانە کە خاوەن چەندین شوێنەواری کۆنە هەر لە پردەکەیەوە بگرە تاکو خانەکان،پاشماوەکان له هەوش کوڕی،گۆڕستانی لە ناو چووی جوەکان، کەلیسای پاشا کوپری،گۆڕی پۆڵۆنیەکان، پاڵاوتەی نەوتی ئەڵوەن کە یەکمین پاڵاوتەی نەوتی عێراق بوە،ئیزگای شەمەندەفەرەکەی وە سینەماکانی کە دەگەرێنەوە بۆ ساڵانی ١٩٤٥ . ئه‌م شوێنانه‌و چه‌ندینی تر ئاماژەیەکن بە فەرهەنگ و شارستانیەتی ئەو شارە دیرینەی کوردستان که بە داخەوە ئه‌مرۆ زۆریان له‌به‌ر مەترسی لەناو چووندان.
لە کاتێکدا لە وڵاتانی رۆژئاوا بە پێ یاساکانی شارەوانی و شارستانیەتی لەگەڵ ساختمانە کۆنەکاندا هەڵس و کەوت دەکرێت و گومانیش لەوەدا نییە لە هەرێمی کوردستان و عێراقیشدا هەمان یاسا پەێرەو ده‌کرێت، بەڵام بە داخەوە وا دیارە بە هەر هۆیەک بێت هەندێ لەو ساختمانانه لە بەرامبەر مەترسی تێکدانیاندان بە تاێبەتی سینەما نەسر کە لە ساڵی ١٩٤٥ درووستکراوە و وەکو پردێکی روناکبیری و فەرهەنگی بوە لە نێوان خانەقین و جیهانی دەروە. ئەگەر چی وەکو کاربەدەساتنی شارەکە باس دەکەن حکومەتی ناوەندی لە خەمی شارەکەیاندا نییە، بەڵام سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی دەڵێت ئەم ناوچانە ناکٶکی لەسەر نیین بەڵکۆ بەشێکی دابڕاون لە کوردستان. جا ده‌ڵێن ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە خه‌می ئه‌و شوێنه‌وارانه بخوات و بە هانای داخوازی دانشتوانیه‌وه بێت..
سەمیر موحەمەد نور سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت به‌ڵێ شاره‌وانی خانه‌قین لیستێک لا هه‌یه به‌و شوێنه‌وارانه‌ی سیما، کۆنیه‌تی، جوانی وه یاخود مێژوی شاری خانه‌قین نیشان ده‌دات، به‌ڵام زۆربه‌یان خاوه‌نداریه‌تی تاێبه‌تن نه‌ک گشتی واته حکومه‌ت خاوه‌نی نییه وه ده‌بنه دوو به‌شه‌وه یه‌کێکیان ئه‌وانه‌ی له ناو خانه‌قین و ده‌ره‌وه‌ی خانه‌قین که له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واره‌کانه‌وه پارێزراوه و پاسه‌وانی ده‌کرێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر که له ناو شاری خانه‌قینه وه‌کو چاێخانه‌ی کۆن، هۆتێلی کۆن، سینه‌مای کۆن ئه‌وانه خاوه‌نداریه‌تی تاێبه‌تن وه ئێمه‌ش توشی گرفتێکی گه‌ورا بوین به‌رامبه‌ر به سینه‌ما نه‌سر ، راسته له ساڵی 1985 وه په‌کی که‌وتوه به هۆی شری ئێران – عێراق و بۆمبارانکردنیه‌وه له لایه‌ن ئێران به‌ڵام جوانترین رونما بوو له ناو گشت سینه‌ماکانی عێراقدا و جوانی شاری خانه‌قین بوه، به‌ڵام ئێستاکه له لایه‌ن خاوه‌نه‌که‌یوه فرۆشراوه و به‌بێ رێگادانی شاره‌وانی ده‌یانه‌وی تێکی بده‌ن و له ناوی به‌رن. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ده‌ڵێت ئێمه له کۆبونه‌وه‌یه‌کی نه ئاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی قه‌زا( فه‌رمانداری) خانه‌قین،به‌رێوبه‌رایه‌تی، شاره‌وانی و پۆلیسی خانه‌قین چه‌ند بریارێکمان وه‌رگرتوه له نێوانیاندا ده‌ست له کار هه‌ڵگرتن له‌و شوێنه‌وارانه‌ی سیمای خانه‌قین و مێژوی له ناودا دیاره و بۆیان نییه ده‌ست کاری ئه‌و شوێنانه بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 13:23 خوله‌كه