کاتژمێر 8 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه 11 ی یازده‌ی 2010 و له نه‌خۆشـخانه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ له شـاری هه‌ولێر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سـامی عه‌بدول فه‌تاح عه‌بدول له‌تیف ناسراو به سـامی شـۆڕش به‌هۆی لێـدانی جه‌ڵته‌ی دڵ له ته‌مه‌نی 60 سـاڵیدا کۆچی دوایی کرد.
سامی شۆڕش له سـاڵی 1950 له شـاری هه‌ولێر له دایک بووه و قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌م شـاره ته‌واوکردووه.
پاشـان به‌شی زمانی کوردی له کۆلێژی ئادابی زانکۆی به‌غدا ته‌واوکردووه. هه‌ر له ته‌مه‌نی گه‌نجیدا سـامی شـۆڕش به شـاعیر و نووسه‌ر ناسـراوه و یه‌کێـک بووه له دامه‌زرێنه‌رانی قوتابخانه‌ی شیعری کوردی نوێ تا سـاڵی 1974 به‌رهه‌مه‌کانی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان به هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بـڵاو ده‌کرده‌وه.
سه‌ره‌تا له حزبی شـیوعی باڵی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی کاری کردووه و له هه‌شـتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ڕووی کرده شـاخ بۆ به‌شـداری له خه‌باتی دژ به ڕژێمی به‌عس و له‌وێ ژه‌هر خوارد کرا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له هه‌ڤاڵانی پـێشـمه‌رگه‌ی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان.
پاشـان دوای ڕه‌وانه‌کردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌سـتی چاره‌سه‌رکردنی ده‌بێته نوێنه‌ری یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له شـاری له‌نده‌ن و له‌وێ به ته‌نیا ڕۆژنامه‌یه‌کی ده‌رده‌کرد به زمانی عه‌ره‌بی به ناوی ئه‌لمه‌نار.
سامی شـۆڕش ماوه‌یه‌ک کارمه‌ندی ڕادیۆی ئه‌لعێراق ئه‌لحوڕ، واته عێراقی ئازادبوو که له شـاری پـراغ په‌خش ده‌کرا و له کاتی شه‌ڕی ئازادی عێراق له سـاڵی 2003 وه‌ک په‌یامنێری ڕادیۆکه هاته‌وه عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان.
له‌م باره‌یه‌وه خه‌ڵاتی په‌یامنێری چالاکی پـێ به‌خشرا له ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ریکایی.
سـامی شۆڕش له سـاڵی 2004 گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی کوردسـتان و له ڕیزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردسـتان درێژه‌ی به کاری سیاسی دا و له کابینه‌ی چواره‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان پـۆسـتی وه‌زیری ڕۆشنبیری وه‌رگرت بۆ ماوه‌ی 2 سـاڵ و له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مساڵ سـامی شۆڕش به ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵبژێردرا له‌سه‌ر لیسـتی پارتی دیموکراتی کوردسـتان له هاوپه‌یمانێتی کوردسـتانی، به‌ڵام مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که به‌شـداربێت.
سـامی شـۆڕش له ڕۆژنامه عه‌ره‌بیـیه‌کان، وه‌ک ئه‌لحه‌یات، ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، ئه‌لسه‌فیر، ئه‌لغه‌د و چه‌ندین ڕۆژنامه‌ی تر وتاری بڵاوده‌کرده‌وه. له دوای خۆی ژماره‌یه‌ک کتێبی چاپـکراوی له بواره‌کانی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی و شیعر و سیاسه‌ت به هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بڵاوکردۆته‌وه. هه‌روه‌ها له دوای خۆی هاوسه‌ره‌که‌ی و دوو کوڕ و دوو کچی به‌جێـهێشـووه.
ماوه‌ته‌وه بڵێن که سه‌عدوڵڵا په‌رۆشی شـاعیر و نووسه‌ر که له هه‌ره نزیـکترین براده‌رکانی سامی شـۆڕشی کۆچکردوو بوو گوتی دوێنێ 10 ی یازده‌ی 2010 یادی ڕۆژی له‌دایکبوونی سامی شـۆڕش بوو که به‌و پـێـیه 60 سـاڵی ته‌مه‌نی ته‌واوکرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:16 خوله‌كه.