رژیمی ئێران تا دێت پێشیلکاریه‌کانی له مافه‌کانی مرۆڤ زۆرتر ده‌بیته‌وه وه وا پێ ده‌چێت تا دێت ژماره‌ی زیندانیه کورده‌کان زۆرتر ده‌بێته‌وه . سامان رهسولپور ڕۆژنامه نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ بههشی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌ندی له‌و زیندانیانه له بارێکی نا هه‌مواردا ده‌ژین به تاێبه‌تی به تێکه‌ڵاوکردنیان له‌گه‌ڵ زیندانیه ئاساییه‌کان وه‌کو ئه‌وانه‌ی که‌سانیان کوشتون وه یاخود قاچاغیانی به‌نگ و سڕکردنه‌وه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کردون و باری ته‌ندروستیان زۆر باش نییه. رهسولپور ده‌شڵێت به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیانی چالاکی زۆر که‌مه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به ده‌ستهینانی زانیاری و گوزاریشی وورد و رۆژانه زۆر زه‌حمه‌ته .
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:54خوله‌كه.